زاری كرمانجی- سۆران
بەپێی بڵاوكراوەی هەواڵی سكای نیوز، توێژەرانی ئەمریكی حەبێكیان دروستكردووە دەتوانێت یارمەتی ئیفلیجكردنی خانە شێرپەنجەییەكان بدات و رێگری بكات لە زۆربوون و بڵاوبوونەوی ئەم نەخۆشییە، ئەم حەبە پشت بە هەندێك پێكهاتەی پڕۆتینی دەبەستێت كە رێگری دەكات لە زیادبوونی خانە شێرپەنجەییەكانی ناو گرێ رەقەكان لەسەر شانە تەندروستەكانی مرۆڤ”.
توێژەرانی سەنتەری (city of hope)ی ئەمریكی بۆ لێكۆڵینەوە و چارەسەری شێرپەنجە، باسیان لەو پێشكەوتنە زانستییە كردووە كە توێژەران لە تاقیگەكانی سەنتەرەكەدا بە دەستیان هێناوە و دەڵێن ” ئەم حەبە خانە شێرپەنجەییەكانی ناو گرێ رەقەكان دەكاتە ئامانج و وەك چارەسەری كیمیایی كار دەكات، ئەنجامی توێژینەوەكەش كە گۆڤاری ئەكادیمیی Cell Chemical Biology بڵاوی كردۆتەوە، دەڵێت” حەبەكە دەرمانێكە بە ناوی AOH 1996 و پشتڕاستكراوەتەوە كە دەتوانێ خانە شێرپەنجەیی بكاتە ئامانج”.