زاری كرمانجی- سۆران
پزیشكێكی پسپۆڕی خۆراك سوودەكانی خواردنی هەرمێ بۆ پێست ئاشكرا دەكات، دەشڵێت ” ئەم میوەیە دەوڵەمەندە بە چەند ڤیتامینێك كە گرنگن بۆ پاراستنی تەندروستی پێست.
د. كامەران رەسوڵ، پسپۆڕی زانستی خۆراك دەڵێت” خواردنی هەرمێ رێگری دەكات لە دەركەوتنی چرچ و لۆچی پێست و دەم و چاو و رەشی ژێر چاو، چونكە دەوڵەمەندە بە كۆمەڵێك دژە ئۆكسانی بەهێز و چەند جۆرێك پڕۆتین كە رووڵیان هەیە لە هاندانی زیاتر دروستبوونی خڕۆكە سوورەكان و ماددەی كۆلاجین، هەروەها دەوڵەمەندیشە بە ڤیتامین A و C كە زۆر گرنگن بۆ پاراستنی تەندروستی پێست و هێشتنەوەی بە”.
ئەم پزیشكە دەشڵێت” ئەم میوەیە بڕێكی زۆر ئاوی تێدایە كە رووڵێكی سەرەكی هەیە لە شێداركردنەوەی پێست و پاراستنی لە وشكبوونەوە، پاككردنەوەی جەستە لە ماددە زیانبەخشەكان، كەمكردنەوەی دروستبوونی هێڵ و خاڵی سپی لە پێست دا .