پشتیوان كەریم- سۆران:
سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕِی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” ئەمڕۆ شەممە، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینی، هەروەها گۆڕانكاری بەسەر بەشێك لە جۆرەكانی دیكەی دراودا هاتووە .
حاجی محیەدین، سەرۆكی ئەنجومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، گوتیشی: كۆی دراوەكان لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراودا بەم شێوەیەیی خوارەوەن:
100 دۆلار بەرامبەر بە 150,550هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100دۆلار بەرامبەر بە پێنج ملیۆن تمەن مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 دۆلار بەرامبەر بە لیرە دوو ملیار و 690 لیرەی توركی مامەڵەی پێوەدەكرێت.
100 یۆرۆ بەرامبەر بە 108 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 پاوەند بەرامبەر بە 128 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 4,500 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 هەزار تمەن بەرامبەر بە 2,900 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەكرێت.