زاری كرمانجی-چۆمان
ئەمساڵ بە مەبەستی بەرهەم هێنانی كشتوكاڵی، ژماریەكی زۆری جوتیارانی دەڤەرەكەو شارو شارۆچكەكانی دیكە روویان لە دەڤەری باڵەكایەتی كردووە، بەمەبەستی بەرهەمهێنانی كشتوكاڵی.
لەمبارەوە سلێمان عەبدولڵا، بەڕێوەبەری كشتوكاڵی چۆمان، بە زاری كرمانجی گووت: ” ئەمساڵ ژمارەیەكی بەرچاو لە دانیشتووانی سنوورەكەمان و جوتیارانی شارو شارۆچكەكانی دیكە، بە مەبەستی بەرهەمهێنانی كشتوكاڵی روویان كردووەتە، كوێستان و ناوچەكانی دەڤەری باڵەكایەتی لە سنووری قەزای چۆمان”.
ئاشكراشی كرد: ” بەپێی بەدواداچوونەكانمان زیاتر لە 7000 دۆنم زەووی خەیارو تەماتەو بەربوومی سەوزایی كشتوكاڵی لە سنوورەكەمان داچێندراوە، تائێستاش بەروبوومەكە باشەو لەم رووەوە هیچ نەخۆشیەكی كشتوكاڵی وانەبووە.