زاری کرمانجی – سۆران :
سەرەڕای ناڕەزایی کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی تایبەت بە مافی مرۆڤ، کۆماری ئیسلامی ئێران پرۆسەی لەسێدارەدانی بەندکراوانی خێراتر کردووە و تەنیا لە ماوەی چوار ڕۆژدا 19 کەسی لە سێدارە داوە.
لە ئامارێکی تایبەت بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو هاتووە، هەفتەی ڕابردوو لە ماوەی تەنیا ٤ ڕۆژدا کۆماری ئیسلامی ئێران سزای لەسێدارەدانی ١٩ بەندکراوی لە بەندیخانەکاندا جێبەجێ کردووە کە ١١ کەسیان هاووڵاتیی بەلووچ بوون.
زۆربەی ئەوانەی لە سێدارە دراون، تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان و کوشتنی بە ئەنقەست و دەستدرێژی سێکسییان خراوەتە پاڵ.
لە ڕاپۆرتی هەنگاو هاتووە یەکێک لەو کەسانەی لە سێدارە دراوە تەمەنی 19 ساڵ بووە بە ناوی محەممەد جەواد ئەکبەری خەڵکی گەڕاوەندی سەر بە شاری کۆیەشت، کە لە تەمەنی ١٦ ساڵی تاوانی ئەنجام داوە.
هاوكات رێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران لەدوایین ئاماری خۆی ئاشكرای دەكات كە لهماوهى مانگی رابردوو 61 كەس لە ئێران لەسێدارە دراون.