زاری كرمانجی-چۆمان:
ئیوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆ لە جۆری لێكدان، لە رێگای سۆران چۆمان نزیك گوندی ئۆمەراوە، چەند كەسێك بریندار بوون و زیانی زۆری مادیشی لێكەوتەوە.
مقەدەم محسین تەحسین، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ئیدارەی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” ئاگاداركراینەوە لە هەبوونی رووداوێكی هاتووچۆ لە جۆری لێكدان، لە رێگای سۆران چۆمان نزیك گوندی ئۆمەراوە، لە نێوان ئۆتۆمبێلی جۆری (پیك اپ جێمسی و مارسدیس ترێلە)”.
گووتیشی: ” لەئەنجامی روداوەكە 10 كەس بریندار بوون، داوا لە شوفێران دەكەین پابەندی یاساكانی هاتووچۆ بن، لە پێناو پاراستنی سەرو ماڵی خۆیان و هاووڵاتییان”.