شەهلا رەشید- سۆران
ئاوارە خدر مەلا، بەرپرسی بنكەی تەندروستی وەرتێ، بە زاری كرمانجی راگەیاند” لەماوەی دوو مانگی رابردوو 66 حاڵەتی برینداربوون هەبوونە بە رووداوە جیاجیاكان، لەوانە 50 حاڵەتی برینداربوون و كەوتن، كە زۆربەشیان ئەوانەن بۆ چێژ وەرگرتن و خۆ فێنككردنەوە دەچنە ناو ئاوەوە بەڵام بەهۆی بوونی شووشەوە لەنێویدا دەبێتە هۆی برینداربوونیان، هەروەها 15 حاڵەتیش پێوەدانی دووپشك و یەكێكیشیان پێوەدانی مار بووە”.
ئاشكراشی كرد” ئەم حاڵەتانە زوو روودەدەن تایبەت لە وەرزی هاوینان كە گەشتیار سەردانی وەرتێ دەكەن، چارەسەرە سەرەتاییەكان لە بنكەی تەندروستی وەرتێ بۆیان دەكرێت، بەڵام ئەگەر پێویست بوو ئەوا بە ئامبوڵانس رەوانەی بەشی فریاكەوتنی سۆران دەكرێن لە نەخۆشخانەی ئاشتی، هەرچەندە ئەوانەی كە مار پێوەیاندەدات حاڵەتەكیان جیاوازترە لەبەر ئەوەی جگە لە چارەسەرە سەرەتاییەكان لای ئێمە پێویستە تا دەگاتە فریاكەوتنی سۆران نەخۆشەكە زۆر نەجولێت.