زاری كرمانجی- سۆران
پزیشكێك لە هەفتەی جیهانی شیری دایك، داوا لە دایكان دەكات شیری خۆیان بیدەن بە كۆرپەكانیان، چونكە زۆرترین سوود هەم بە منداڵەكە هەمیش بە دایكەكە دەگەیەنێت، هەروەها شیری دایك باشترین سەرچاوەی پڕۆتین، كاربۆهیدرات، چەوری، ڤیتامین و كانزاكانە بۆ كۆرپە و دەتوانێت هەموو پێداویستییەكانی دابین بكات و كۆرپە لە ڤایرۆسی هەوكردن بپارێزێت”.
ئەم پزیشكە دەشڵێت: پێدانی شیری وشك بە منداڵ لە سۆران زۆرە و دایكان زۆر پشتی پێدەبەستن.
د. محەمەد حەسەن، پسپۆڕی نەخۆشییەكان و چارەسەری منداڵان، بە زاری كرمانجی راگەیاند” سەرەتایی مانگی 8 هەفتەی جیهانی شیری دایكە، داواكاریم لە هەموو دایكەكان ئەوەیە پێش هەموو شیرێك هەوڵبدەن شیری خۆیان و هەڵبژێرن بیدەن بە منداڵەكانیان، تایبەت لە 6 مانگی یەكەم چونكە بۆ هەردوولا سوودێكی زۆری هەیە”.
ئەم پزیشكە ئاشكراشی كرد” لە دەڤەری سۆران زۆربەی دایكەكان شیری وشك دەدەنە منداڵەكانیان، بۆیە جگە لەوەی كە داواكاریەكەم گشتییە بۆ هەموو دایكەكان و تایبەتە بە دەڤەری سۆران، دایكەكان هەوڵبدەن زیاتر گرنگی بە شیری خۆیان بدەن بۆ كۆرپەكانیان چونكە باشترین ڤیتامین و پرۆتینە سوودبەخشەكان لەنێویدا هەیە، هەتا پێتان دەكرێت منداڵەكانتان لێی بێبەش نەكەن.