پشتیوان کەریم- چۆمان:
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی چۆمان، بەزاری کرامانجی راگەیاند: ئەمساڵ لە دەستپێکی وەرزی بەهار بەهۆی هاتنی شەپۆلی بەفر لەوچەکانی باڵەکایەتی و درووستبوونی بەستەڵەك بووەهۆی لەناو چوونی زیاتر لە ٪80 بەرووبوومی میوەجاتی وەک ( قەیسی، خۆخ، سێو، گێلاس، حەلوچە، گوێز، هەرمێ) تەنها هەنار و هەنجیر و ترێ ماوە، كە زیانێكی وایان بەرنەكەوتبێت”.
سلێمان عەبدوڵا، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی چۆمان، ئەوەشی خستەڕوو: بەربوومی سەوزەواتی هاوینەی ناوچەکەمان زۆرن جۆراو جۆرن، وەک تەماتە خیار کولەکە بامیە بیبەرن. کەسەرجەمیان لهگهشهدان، بهتایبهتیش خهیارو تهماتهو چهند بەروبوومێكی دیكەی كشتوكاڵی.