زاری كرمانجی- سۆران
بەرپرسی بنكەی تەندروستی هندرێن، دەڵێت” كردنەوەی كۆگای تەندروستی بۆ پێداویستی پزیشكی و داودەرمان هەنگاوێكی زۆر باشبوو.
عەبدولسەلام محەمەد، بەرپرسی بنكەی تەندروستی هندرێن، بە زاری كرمانجی راگەیاند ” له سنووری بنكهكهمان زیاتر لە 4000 هەزار كەس لە بنكەی تەندروستی هندرێن سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی داودەرمان بۆ نەخۆشییە درێژخایەنەكان، زۆربەی زۆریشیان تووشبووانی نەخۆشییەكانی بەرزە فشاری خوێن، قەستەرەی دڵ و شەكرەن، هەروەها رێژەیهكیش بریتین له پڕۆستات و غودەن.
گووتیشی” كردنەوەی كۆگای دەرمان هەنگاوێكی زۆر باشبوو لە ئیدارەی سۆران، چونكە بۆ ئێمەش كار ئاسانییە و زیاتر پەیوەندیمان هەبێت بۆ هەر حاڵەتێكی كەموكورتیەكان لە داودەرمانەكان، بەهۆی كردنەوەی كۆگایەكە بەدڵنیاییەوە دەتوانرێت زیاتر گرنگی بە پێداویستیە پزیشكییەكان و دەرمانەكان بدرێت، تایبەت بۆ ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە.