زاری کرمانجی – سیدەکان:
ئیحسان چەلەبی قایمقامی قەزای سیدەکان، ڕایگەیاند:” ئەمڕۆ چوارشەممە، بە هاوڕێیەتی مەسعوود باتێلی سەرپەرشتیاری کۆمەڵگەی حاجی ئۆمەران، ئەندازیار ناصر صالح، بەڕێوەبەری ڕێگەوبانی سۆران، سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێرانمان کرد.
قایمقامی قەزای سیدەکان،ئاماژەشی بەوەدا، لە لایەن سەید علی تورابی فەرمانداری شنۆ و شاندی یاوەری پێشوازی کراین، دواتر سەردانی مەرزی کێلەشینمان کرد لە ڕووی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە کۆبونەوەدا لەگەڵیان باس لە گرفتەکان و خێراکردنی هەنگاوەکانی کردنەوەی مەرزی کێڵەشین کرا.