مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به‌هۆی تێپه‌ڕبوونی نۆ ساڵ به‌سه‌ر هێرشی دڕندانه‌ی داعش بۆ شنگال، په‌یامێكی بڵاو كردووه.
ئه‌مه‌یش ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانه:
نۆ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر تیرۆریستانی داعش، هێرشێكی دڕندانه‌یان كرده سه‌ر شنگال و ده‌وروبه‌ری، به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له دانیشتووانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره، كۆمه‌ڵكوژ و بێسه‌روشوێن و ئاواره كران.
له‌م یاده خه‌مگینه‌دا به ڕێز و شكۆوه یادی هه‌موو قوربانییانی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها به پێزانینێكی زۆره‌وه یادی خۆڕاگری و قاره‌مانیه‌تی و قوربانیدانه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به ڕێبه‌رایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ینه‌وه، كه ئه‌فسانه‌ی چه‌كداره تیرۆریسته‌كانی داعشیان تێك‌شكاند و شنگالیان ڕزگار كرد و داستانێكی مێژووییان تۆمار كرد.
ده‌ستخۆشی له هه‌موو ئه‌و وڵاتانه ده‌كه‌ین كه تاوانه‌كانی تیرۆریستانی داعشیان له دژی كوردی ئێزیدی به فه‌رمی به جێنۆساید ناساندووه، هیوادارین كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هاوكار و یارمه‌تیده‌رمان بێت له كه‌مكردنه‌وه‌ی ئێش و ئازاره‌كانی خوشك و برا ئێزیدییه‌كانمان.
به‌داخه‌وه دوای تێپه‌ڕبوونی نۆ ساڵ به‌سه‌ر كاره‌ساته‌كه‌دا، كه‌چی هێشتا بارودۆخی ده‌ڤه‌ری شنگال ئاسایی نه‌بووه‌ته‌وه و به‌هۆی خۆسه‌پێنی میلیشیا و گرووپه چه‌كداره نایاساییه‌كانه‌وه، خوشك و برا ئێزیدییه‌كانمان نه‌یانتوانیوه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شوێنه‌كانیان و ناوچه‌كه ئاوه‌دان نه‌كراوه‌ته‌وه.
له‌م یاده‌دا پشتیوانیی خۆمان بۆ داخوازییه ڕه‌واكانی خوشك و برا ئێزیدییه‌كانمان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه و پێویسته كۆتایی به دۆخی نائاسایی شنگال بهێنرێت.
دووپات ده‌كه‌ینه‌وه له جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی شنگال و ده‌رچوونی ئه‌و هێزه نایاساییانه‌ی له ناوچه‌كه‌دا هه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به هاوكاریی حكوومه‌تی فیدراڵ و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، ده‌ڤه‌ره‌كه ئاوه‌دان بكرێته‌وه و ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌كه‌ش بگه‌ڕێته‌وه ده‌ست خه‌ڵكی ڕه‌سه‌نی شنگال.
سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ شه‌هیدانی كۆمه‌ڵكوژی شنگال و گشت شه‌هیدانی كوردستان داده‌نوێنین.