زاری كرمانجی-سۆران:
بەڕێوەبەری گەنجینەی سۆران، ئاشكرای دەكات: ” مانگانە زیاتر لە ملیارو نیوێك دینار بۆ كرێی وانەبێژی مامۆستایانی پەروەردەو خوێندنی باڵا خەرج دەكرێت.
سیامەند ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گەنجینەی ئیدارەی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” جگە لە دابەشكردنی مووچەی فەرمانگەو دام و دەزگاكان، مانگانە زیاتر لە یەك ملیار و 500 ملیۆن دینار، خهرجی كرێی وانەبێژی مامۆستایانی قوتابخانەو خوێندنگەو كۆلێژ و زانكۆ و پەیمانگاكانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانه”.