رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در لە په‌یامێكدا لەباره‌ی دووباره سووتاندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز، نووسیویەتی” پیلانێك هەیە بۆ هێرشكردنە سەر كەعبە و مەزارگەی ئیمامەكان”.
موقتەدا سه‌در لەم پهیامەیدا ئاماژە بەوە دەكات ” دووباره‌بوونه‌وه‌ی سووتاندنی قورئانی پیرۆز په‌یامێكه بۆ هه‌موو موسڵمانان به ته‌واوی مه‌زهه‌ب و تایه‌فه جیاوازه‌كانیانه‌وه، ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر به قورئانی پیرۆز ده‌كرێت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ناخۆشه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ موسڵمان مایه‌ی وهبیرهێنانهوهیە كه له ئایین و قورئانه‌كه‌یان دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه”.
ڕێبەری رەوتی سه‌در دەشڵێ ” ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر به قورئان ئه‌نجام ده‌درێت، پلانێكی وردتر و تاڵتری له پشته بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست بۆ هه‌موو پیرۆزییه‌كانی دیكه‌ی ئیسلام ببردرێت، له‌وانه‌ش كه‌عبه و به‌قیع و عێراق”.