بۆ گفتووگۆكردن لەبارەی ئامادەكردنی رەشنووسی پڕۆژەیاسای نەوت و غازی فیدڕاڵی بڕیارە ئەمڕۆ وەزارەتی نەوتی عێراق و شاندی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم كۆببنەوە .
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ئێوارەی دوێنێ سێشەممە رایگەیاند “رۆژی چوارشەممە وەزارەتی نەوتی عێراق و شاندی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم كۆدەبنەوە بۆ گفتووگۆكردن لەبارەی ئامادەكردنی رەشنووسی پڕۆژەیاسای نەوت و غازی فیدڕاڵی”.
سودانی زیاتر روونیكردەوە ” كۆبوونەوەكە بە ئامادەبوونی نوێنەری هێزە سیاسییەكان و شارەزایانی وەزارەتی نەوتی حكومەتی ناوەندیی دەكرێت”.
هەروەها گووتی “كۆبونەوەكە بۆ تاوتوێ كردن و ئامادەكردنی رەشنووسی پڕۆژەیاسای نەوت و غازی فیدڕاڵییە”.