كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق بڕیاریدا كارمەندەكانی سندوقەكانی دەنگدان پاداشتی ماددی بكرێن.
گووتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق راگەیاند” لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی كۆمسیاران بڕیاردرا سەرجەم كارمەندانی سندوقەكانی دەنگدان پاداشتی ماددی بكرێن “.
جومانە غەلای، ئەوەشی خستەڕوو” ئەو كارمەندانەی فەرمانبەری حكومەتن بە بڕی 150 هەزار دینار پاداشت دەكرێن، ئەوانەشی خوێندكار و دەرچووی زانكۆ و پەیمانگاكانن بە بڕی 250 هەزار دینار پاداشت دەكرێن “.
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق بڕیارە رۆژی 18ی كانوونی یەكەمی 2023 بەڕێوەبچێت، كۆمیسۆنیش وادەی تۆماركردنی حزب و هاوپەیمانێتییەكانی تاكو رۆژی یەكشەممەی داهاتوو درێژكردەوە.