شارەزایەكی بواری كەشناسی عێراقی رایدەگەیەنێت” لەئەمڕۆوە شەپۆڵێكی بەتینی گەرما ناوچە جیاجیاكانی عێراق و هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و پێشبینیش دەكرێت، تا رۆژی پێنجشەممە بەردەوامی هەبێت.
ریاز قورەیشی شارەزای بواری كەشناسی لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە ” لە ئەمڕۆوە عێراق دەكەوێتە بەر تووندترین شەپۆلی گەرما لە وەرزی هاوینی ئەمساڵدا و ئەم شەپۆلەش تا رۆژی پێنجشەممە 3ی (ئاب/8)ی 2023 بەردەوام دەبێت”.
پێشتریش، دەستەی گشتی كەشناسی عێراق رایگەیاند” عێراق دەكەوێتە بەر شەپۆڵێكی گەرمای تووند، لەرۆژی سێشەممەوە دەستپێدەكات تا پێنجشەممەی داهاتوو، بەو پێیەی هەندێك لە پارێزگاكانی باشوور پلەكانی گەرما 52 پلەی سەدی تۆمار دەكەن”.