ئاوات جەناب نووری، لە دیمانەیەكی تەلەفزیۆنی رایگەیاند “دەبێت بەغدا پێمان بڵێت کەی پارە رەوانەی هەرێم دەکات، چاوەڕوان دەکەین ئەگەر وەکو پێنجشەممەی لێ نەکەن، ئەمڕۆ پارەمان بۆ بنێرن، ئێمە چاوەڕوانی ناردنی موچەی مانگی (حوزەیران/6 و تەمموز/7) رەوانە بکرێت، بەپێی یاسای بودجەش دەبێت دو موچە بنێرن”.
لەبارەی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران، وەزیری دارایی رایگەیاند “هەرکات پارەکە لەبەغدا بگاتە هەرێم، لەماوەی کەمتر لە 10 رۆژ و بەخێرایی دابەشدەکرێت، پێشتر پێویست بوو داهاتی ناوخۆ کۆبکەینەوە، بەڵام کە بەغدا پارەکە بنێرێت لەماوەیەکی زۆر کەمدا موچەی فەرمانبەران دابەشدەکەین”.