بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست زاری كرمانجی كەوتوون، كار كردن لە سەر دیزانی بەنداوی گەلی خاڵەرەش لە قەزای رواندز بەردەوامە زۆری نەماوە تەواو بێت.
سەرچاوەكەی زاری كرمانجی ئاماژەی بەوەدا” پێشتر دیزاینێك بۆ ئەو بەنداوە كرابوو، بەڵام كێشەی هەبوو، بۆیە درایە كۆمپانیایەكی دیكە و ئێستا كاری لەسەر دەكرێت و لە چوارچێوەی ماستەر پلانی گەشتیاری لە سنووری ئیدارەی سۆران دایە و جگە لەو بەنداوە چەندین بابەتی دیكەش هەن كە خزمەتێكی زۆری بواری گەشتیاری و گەشاندنەوەی باری بژێوی هاووڵاتییان و دابینكردنی هەلی كار بۆ دانیشتووانی ئیدارەی سۆران فەراهەم دەكات”.
زیاتر روونیكردەوە ” دروستكردنی ئەم بەنداوە و كار كردن لەسەر ماستەرپلانەكەی گەشتیاری لە كارە ستراتیژییە لە پێشینەییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانە بە پاڵپشتی جەنابی سەرۆكی حكومەت”.