زاری كرمانجی-دیانا
لە هەڵمەتێكی لیژنەی ئابووری ناحیەی دیانا، بۆ دوكان و ماركێتەكانی گەڕەكی بەرگووان، دەست بەسەر بڕێك كاڵاو خۆراكی ماوەبەسەرچوو داگیرا، خاوەنەكانیشیان رێنمایی كران.
لیژنەی ئابووری دیانا بڵاوی كردووەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 1-8-2023 سەردانی چەند دوكان و مارکێتێکمان کرد لە گەڕەکی بەرگوان، لە ئەنجامدا دەستمان گرت بەسەر برێک خۆراك و كاڵای ماوەبەسەرچوو”.
ئەوەش خراوەتەڕوو “خاوەن مارکێتەکان ئاگادارکرانەوە ئەگەر بۆ جاری دووەم دەست بگیرێت بەسەر کەلوپەلی ماوەبەسەرچوو، ئەوا پسولەی ئاگادارکردنەوەی لیژنەیان بۆ دەکرێت.