بەرهەمی كشتوكاڵی ئیدارەی سۆران رهوانەی دەروەی وڵات دەكرێت
پشتیوان كهریم-سۆران:
بەمەبەستی هەوڵدان بۆ زیاتر گەشەكردنی كشتوكاڵی لەدەڤەرەكە، خولێكی دوو ڕۆژە بۆ جوتیارانی ئیدارەی سۆران ئەنجامدرا.
هەژار حەكیم بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت ” دوای دوو رۆژ بەردەوام بوونی، خولەکە بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هەڵگورد شێخ نەجیب و بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی سۆران، راهێنانی نیشتیمانی جوتیارانی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کۆتایی هات، بۆ ٦٠جوتیاری خاوەن رەز و باخی ئیدارەی سۆران کرابووەوە، کە تێیدا رێنمایی سەبارەت بە بەرهەمی کشتوکاڵێ خرایە ڕوو”.
ئەوەشی خستەڕوو ” خولەکە راستەوخۆ لە لایەن نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەڕێوەدەبرا و سەرجەم خەرجی و تێچووی خولەکەو راهێنەرەکانی لە ئەستۆ گرتبوو، لة دوو هۆڵی کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی سۆران وانەکان دەگوترانەوە، مەبەستی سەرەکی خولەکە گرنگیدانی زیاتر بووە بۆ بەرزکردنەوەی کواڵێتی بەرهەمەکان و چارەسەری نەخۆشیەکان، هەروەها هەناردەکردنی بەرهەمی کشتوکاڵییەکانی کوردستان بۆ وڵاتانی دەرەوە، لە ئامانجی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە.