زاری كرمانجی : چۆمان
بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری چۆمان بڵاوی كردووەتەوە، لە پێناو پێدانی ڕێنمایی بەگەشتیاران و دوور كەوتنەوەیان لەچوونە ژوورەوە لەتونێلە بەفرینەكان و پێدانی كیسەی كۆكردنەوە زبڵ و خاشاك وە جێ نەهێشتنی پاشماوەكانیان، بەتایبەتیش بەهۆی هاتنی گەشیارێكی زۆر بەتایبەت لەڕۆژانی پشوو بۆ ئەم هاوینە هەوارە، بە پێویستمان زانی چەند چاودێرێك لە شوێنەكە دابنێن”.
داواكاریشن لەگەشتیاران و هاووڵاتییان سروشتی هاوینە هەوارەكە بپارێزن و روو نەكەنه ژێر تونێلە بەفرینەكان، هەروەها ئەگەر ئۆتۆمبیلی (دەبڵ اكسل)یان پێنەبێت، سەرنەكەون بۆ شوێنەكە، چونكە رێگاكەی سەختە و شوێنی وەستانی ئەم ڕێژە زۆرەی ئۆمبێلەی لێ نییە.