پشتیوان کەریم -سۆران:
بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵام دانەوەی قەیرانەکانی ئیدارەی سۆران، بەزاری کرامانجی راگەیاند: ” لەماوەی حەوت مانگی ئەمساڵ 10 خێزانی پەنابەری باشوری كوردستان کەژمارەیان 22 کەس بوون، لەرێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە وڵاتی ئێران گەڕاونەتەوە، لای ئێمە تۆمار کراوون.”
عەباس ئەمیر، بەڕێوەبەری کۆچ وکۆچبەران وەڵام دانەوەی قەیرانەکان، گووتیشی ” بەپێی ئەو ئامارانەی کە لای ئێمە تۆمار کراوون بەفەرمی لە ماوەی 30 رابردو تائێستا، زیاتر لە 23 هەزار خێزانی ئاوارەی باشووری كوردستان لە وڵاتی ئێران گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان”.