بهڕێوهبهرایهتی گشتی كهشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم سهر به وهزارهتی گواستنهوه و گەیاندن پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و رایگهیاند” ئەمڕۆ و سبەی بەگشتی کەشوهەوا و پلەکانی گەرما بەجێگیری دەمێننەوە”.
بەپێی زانیارییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ و خێراى با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت بە ئاراستەی باکوری خۆرئاوا، مەوداى بینین (٨ – ١٠)کم دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوی ئەمرۆ و خێراى با (١٥ – ٢٥)کم دەبێت بە ئاراستەی باوری خۆرئاوا و مەوداى بینین (٨ – ١٠)کمە.