پشتیوان كهریم-سۆران
سەبارەت بە رێكارو رێنمایەكانی خانەشین بوونی پێشمەرگەكانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، فەرماندەی فەرماندیی هەڵگورد بۆ زاری كرمانجی دەڵێت: رێكارەكانی خانەشین بوونی پێشمەرگە بەپێی ئەو رێنماییانەن كە لەوەزارەت هەیە بەلیست و راژەیان دیاری دەكرێت.
لیوا حەسەن عەدۆ، فەرماندەی فەرماندەیی هەڵگورد هێمای بۆ ئەوەشكرد: ” خانەنشین بوونی پێشمەرگەكانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەن ناگەڕێتەوە سەر بەڕێوەبەرایەتییەكانی خانەنشینان، بەڵكو لەناو وەزارەتی پێشمەرگە دەبێت”.
ئەو فەرماندەیە ئەوەشی خستەڕوو: ” رێژەی خانەنشینای سنووری فەرماندەیمان دیار نییە، ساڵانە بەپێی رێنماییەكان ژمارەیەك ئەفسەر و پێشمەرگە خانەنشین دەكرێن.





























































