زاری كرمانجی-چۆمان:
عەلی عەبدوڵڕەحمان, بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مینی هەولێر، بە زاری کرمانجی راگەیاند:“ دوای ئاگادارکردنەوەمان لەلایەن هاونیشتیمانیان سەبارەت بەدەرکەوتنی بۆمبێکی فڕۆکە لەناو باخچەی هاوڵاتییەک لەکاتی هەڵکەندنی زەوی لە ناحیەی حاجی ئۆمەران, بەڕێوەبەرایەتی چالاکیەکانمان راسپارد بۆ چارەسەرکردنی بۆمبەکە“.
گووتیشی:“دوای گەیشتنی تیمی لەناوبردنی تەقەمەنی نەتەقاوە بە شوێنەکە دەرکەوت کە بۆمبەکە لە جۆری ناپاڵمی سووتێنەر(ZAB100)ە و زۆر مەترسیدارە، دوای هەڵسەنگاندن و گرتنەبەری رێکاری سەلامەت، بڕیاردرا بۆمبەکە بگوازرێتەوە چاڵی تەقاندنەوە لە چیای بەردەبووک سەر بە ناحیەی گەڵالە، دەستبەجێ بۆمبەکە لە پرۆسەیەکی سەرکەوتوودا لەناوبردرا.