زیبا تەها
توندوتیژیی دژی ئافرەتان پرسێکی زۆر نیگەرانکەر و ئازاردەری کۆمەڵگەکانە لە سەرانسەری جیهاندا. رووداوەکانی ئەم دواییە، وەك رووداوی دڵتەزێنی کوشتنی دوو ئافرەت بە دەستی ھاوژینەکەیان، وەك بەبیرهێنانەوەیەك بۆ پێویستیی بەپەلەی کردەی هەمەلایەنە بەئامانجی چارەسەرکردنی ئەم کێشە بەربڵاوانە تەماشا بکرێت. ئەم رووداوە دەرخەری راستیی ئەوەیە، توندوتیژیی دژی ئافرەتان هێشتا دیاردەیەکی زەقە و مایەی نیگەرانییەکی قووڵە. هۆکارە کۆمەڵاێتییەکان، دابونەریت و داخراویی ھزری بەشدارن لە بەردەوامبوونی ئەم پێشھاتانە، وەڵامە دامەزراوەییەکانی پەیوەست و پێوەندیدار بەمەوە، وەك پێویست نییە و کێماسیی زۆرە. بۆ بەرەنگاربوونەوەی کاریگەرانەی ئەم پرسە، زۆر گرنگە توندوتیژیی دژی ئافرەتان وەك پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ بناسین و بەکۆمەڵ کاربکەین بۆ دروستکردنی کۆمەڵگەیەك کە ئافرەتان بتوانن دوور لە ترس بژین. تەنھا لە رێگەی هەوڵی بەردەوامەوە بۆ بڵاوکردنەوەی رۆشنبیریی کۆمەڵگەیی و خێزانی، دەتوانین هیوای داهاتوویەك بخوازین کە رووداوەکانی وەك ئەمانە جارێکی دیکە نەبیستینەوە و نەیەنە پێش.