زاری كرمانجی -سۆران:
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوای بڕیاری بە قەزاکردنی خورماڵ، وەڵامی داواکارییەکانی خەڵکی قەزاکە دەداتەوە و بڕیاری جێبەجێکردنی ژمارەیەک پڕۆژەی دا.
ئەمڕۆ دووشەممە 31ـی 07ـی 2023 فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند: مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی لێژنەیەکی تایبەت ڕادەسپێرێت بۆ ئەنجامدانی کۆمەڵێک پڕۆژە لە خورماڵ و جێبەجێکردنی ژمارەیەک داواکاری هاونیشتمانییانی قەزایەکە.
ئەمە لەکاتێکدایە کە دوێنێ شەو وهزارهتی ناوخۆ له ڕاگهیهنراوێكدا ڕایگهیاند “دوای ئەوەی دانیشتووانی ناحیەی خورماڵ لە ڕێی کەمپەین و داواکارییەکانیان، داوای بە قەزاکردنی ناحییەکەیان بەرز کردەوە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانی بە وەزارەتی ناوخۆ کرد کە بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگای هەڵەبجە، دەست بە ڕێکارە کارگێڕییەکان بکەن و ئامادەکارییەکان بۆ هێنانە کایەوەی قەزای خورماڵ تەواو بکەن”.
ئەوەشی خستەڕوو کە “لەسەر فەرمانی سهرۆكی حكوومهت، وەزارەتی ناوخۆ ڕێکارە کارگێڕییەکان و هەنگاوی کرداری هێنانەکایەوەی قەزای خورماڵ دەست پێ دەکات.”