زاری كرمانجی- سۆران:
بەپێی زانیارییەكانی زاری كرمانجی ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 6ی فەرمانبەران دەكرێت.
جووتیار عادل، سەرۆكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایدەگەیەنێت، هیچ بیانوێكیان بۆ بەغدا نەهێشتووەتەوە و چاوەڕوان دەكەن لەم دوو ڕۆژەدا بەغدا شایستە داراییەكان و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بنێرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 31ـی تەممووزی 2023، سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان راگەیاند، لە چوارچێوەی رێككەوتنی ئەم دواییەی نێوان هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و عێراق، شاندێكی تەكنیكی وەزارەتی دارایی بە مەبەستی تاوتوێكردنی پرسی ناردنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات.
شاندەكەی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان لەگەڵ شاندی دیوانی چاودێری دارایی، وەزارەتی دارایی عێراق و چەند لایەنێكی دیكە كۆدەبێتەوە و لە كۆبوونەوەكەدا وردبینی و پێداچوونەوە بە سەرجەم داهات و خەرجییەكانی سەرەتای ئەمساڵی هەرێمی كوردستان دەكرێت.