شەهلا رەشید- سۆران:
خوسرەت سادق، بەڕێوەبەری رێگاوبانی ئیدارەی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند” ئێستا نزیكەی 20 پڕۆژە لە بواری جێبەجێ كردندان، هەتا هەندێك لەو پڕۆژانە تەواوكراون، هەندێك پڕۆژەی دیكەش لە بواری رێگاوبان لە ئایندەیەكی نزیكدا دەست پێ دەكەین.
ئاشكراشی كرد” لە ئێستادا كار لەسەر رێگەی سۆران -چۆمان دەكرێت، كار لەسەر ڕێگای بەرزێوە دەكەین، هەتا ڕێگای گوندەكان نۆژەن دەكەینەوە، یان قیر دەكەین، بە تەواوبوونی هەموو ئەو پڕۆژانە كێشەی ڕێگاوبانەكان تا رادەیەكی باش چارە دەبێت.