مەهدی محەممەد – زاری کرمانجی :
وەزارەتی داد لە پێناو باشتر ڕاییکردنی کاروبارەکانی هاووڵاتییان، گەیاندنی سکاڵا، داواکاری و پێشنیازەکانیان، فۆرمێکی ئەلیکترۆنی کارا کرد و دەڵێت، بەدواداچوون بۆ سکاڵاکان دەکات و وەڵامیان دەداتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 31ی تەممووزی 2023، وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان “فۆرمێکی ئەلیکترۆنی بۆ سکاڵا و پێشنیازی هاووڵاتییان” کارا کرد و ڕاگەیاند کە لەرێگەی بەستەرێکەوە سکاڵاکان بە هەر سێ زمانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزیی وەردەگرێت و بەدواداچوونیان بۆ دەکرێت و بە خێرایی وەڵام دەدرێنەوە .
لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی داد هاتووە : “کاراکردنی ئەم فۆرمە ئەلیکترۆنییە، لە پێناو باشتر ڕاییکردنی کاروبارەکانی هاووڵاتییان، گەیاندنی سکاڵا، داواکاری و پێشنیازەکانیانە بە وەزارەتەکەمان و هاووڵاتییان لە ڕێگەی فۆرمەکەوە “دەتوانن دەنگیان بگەیەننە لایەنە پەیوەندیدارەکان.”
لەرێگەی ئەم لینکەی خوارەوە دەتوانن فۆرمەکە پڕ بکەنەوە: