زاری كرمانجی-سۆران:
لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە شێوەیەكی راستەوخۆ دەستكراوە بە ئەنجامدانی پڕۆژی رێكخستنەوە و چاككردنی رێگای كەمپەسی زانكۆی سۆران و كۆلێژی تەكنیكی سۆران.
ئەندازیار خوسرەت سادق، بەڕێوەبەری چاككردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت: ” پڕۆژەكە بریتییە لە ڕێكخستنەوە و چاككردنی رێگای بەردەم كۆلێژی تەكنیكی سۆران، بۆ كەمپەسی زانكۆی سۆران لە دێلزیان”.
گووتیشی: ” پڕۆژەكە بە شێوەی راستەوخۆ لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیمان و لە سەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئەنجام دەدرێت”.