پشتیوان کەریم- سۆران:
سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند:” ئەمڕۆ دوو شەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕی زێڕنگرانی سۆران بە بەراورد بە دوێنی هەر مسقاڵێک نزیکەی سێ هەزار دینار دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، هاوکات هەر ئۆنسەیەکی زێڕیش بە 1955 دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت.
سەرباز باڵەکی، سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران، گوتیشی: سەرجەم مسقاڵەکانی زێڕ بەم شێوەیەی خوارەوەن کە نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24بە 480هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 440هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 420 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 360 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.