زاری کرمانجی – سۆران :
بەپێی پێشبینییەکانی ماڵپەڕی ئەکوا ویزەر، سەرەتای هەفتەی داهاتوو شەپۆلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بەرزتر دەبنەوە .
ماڵپەڕی ئەکوا ویزەری جیهانی کەش و هەوا بڵاوی کردەوە کە سەرەتای هەفتەی داهاتوو، کەشوهەوای شارەکانی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبنەوە و لە چەندین ناوچەی هەرێم پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە ٥٠ پلە و لە هەندێکی تریشی دەچێتە سەرووی 50 پلەی سیلیزی.
پلەی گەرما لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە نێوان 47 تا 50 پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە.
ماڵپەڕی ناوبراو ئاماژە بەوەش دەکات کە لە ٢٠ ی ئابدا، پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و کەش و هەوا فێنک دەبێت.