مستەفا دۆلەمەری – بارزان:
رۆژی یەک شەممە 30 تەموزی 2023 بە ئامادەبونی بەرپرسی لقی 10 پارتی دیموکراتی کوردستان و لە ژێر چاودێری نووسینگەی مەلا مستەفا بارزانی، لە بارزان خولێک بۆ پێگەیاندنی لاوان کرایەوە.
دلۆڤان ئەمجەد، بەرپسی ناوەندی باڵای بارزان، بە زاری کرمانجی، راگەیاند: رۆژی یەک شەممە 30 تەموز، لە ژێر چاودێری نووسینگەی مەلا مستەفا بارزانی و بە ئامادەبونی بەهرام عەریف یاسین، بەرپرسی لقی 10 پارتی دیموکراتی کوردستان، هەڵساین بە کردنەوەی خولێک بۆ پێگەیاندنی لاوانی دەڤەرەکە و یەکەم سیمیناری خول لە لایەن بەرپرسی لقی 10 پارتی دیموکراتی کوردستان هاتە پێشکەشکردن.
بەرپرسی ناوەندی باڵای بارزان، گوتیشی: ئەم خولە بۆ ماوەی دوو مانگ بەردەوام دەبێت و هەر هەفتەیەک دوو رۆژ خولەکە دەکرێتەوە، لە خولی پێگەیاندنی لاوان چەندین گەشتی زانستی هەن کە لە ناو دەڤەری بارزان و شوێنەكانی دیكە دەبێت و لە دوای كۆتایی هاتن بە خولەكە بڕوانامە بەسەر بەشداربووان دابەش دەكرێن.