مستەفا دۆلەمەری – مێرگەسۆر:
بە پاڵپشتی نوسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە سنووری قەزای مێرگەسۆر خولێکی کشتوکاڵی بۆ رەزوانان كرایەوە.
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی مێرگەسۆر، بە زاری کرمانجی راگەیاند: ڕۆژی یەك شەممە30 تەموزی 2023، بە پاڵپشتی نوسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بە هەماهەنگی وەزارەتی کشتوکاڵ، لە سنووری قەزای مێرگەسۆر خولێکی کشتوکاڵی بۆ رەزوانان كرایەوە بە مەبەستی بەرهەم هێنانێکی باشتر و خولەکەش بۆ ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت، واتە ئەمڕۆش بەردەوام دەبێت و زیاتر لە ٣٥ رەزوان بەشداریان تێدا کردووە.
محەممەد رەشید، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی مێرگەسۆر، گوتیشی: گرینگی ئەم خولە لە وەدایە کە میکانیزم و سیستەمی نوێی دەوڵەتان بۆ هەناردەکردنی بەروبووم بۆ دەرەوە بۆ جووتیاران روون دەکەینەوە و چارەسەر کردنی نەخۆشییەکان و شێوازی بە خێوکردن بۆیان روون دەکەینەوە و ماوەیەک لە مەوبەر لە قەزای سۆران ئەم خولە کرایەوە کە تایبەت بوو بە سێو، هەنار، بەڵام لە مێرگەسۆر تەنها تایبەتە بە ترێ.