زاری كرمانجی -سۆران:
ئه‌مڕۆ به ڕێز و شكۆوه، یادی چل ساڵه‌ی ئه‌نفالكردن و بێسه‌روشوێنكردنی هه‌شت هه‌زار مێرمنداڵ و گه‌نج و پیاو و پیری بارزانی ده‌كه‌ینه‌وه كه كۆتاییی ته‌ممووز تا ناوه‌ڕاستی ئابی 1983 له كۆمه‌ڵگه زۆرملێكاندا، بوونه قوربانیی تاوانێكی دڕندانه و هه‌ڵمه‌تێكی ڕه‌شبگیریی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وسای عێراق و ئیتر هه‌رگیز نه‌گه‌ڕانه‌وه.
به هه‌زاران خێزانی بارزانیی بێ ده‌سه‌ڵات له كۆمه‌ڵگه‌كانی قوشته‌په و به‌حركه و هه‌ریر و سۆران و چه‌ند شوێنێكی دیكه، بێ باوك و برا و به هه‌زاران خانمی ڕووسووری بارزانی، بێ مێرد مانه‌وه و ناچار بوون به ته‌نیا ڕووبه‌ڕووی چاره‌نووسێكی نادیاری سه‌خت ببنه‌وه و به‌رگه‌ی ده‌یان ده‌رده‌سه‌ری و نه‌هامه‌تی بگرن و بمێننه‌وه.
ئه‌وان بۆ منداڵه‌كانیان بوون به باوك، بۆ په‌یداكردنی بژێوی ژیان و په‌روه‌رده‌كردنیان، ئازار و سه‌ختی و ناخۆشیی زۆریان كێشا. به‌رگه‌ی نه‌بوونی و هه‌ژاری و بێكهسییان گرت و به گیانێكی ئاڵنگارییانه‌ی به‌رزه‌وه، ڕووبه‌ڕووی ژیان بوونه‌وه و لێهاتووانه نه‌وه‌یه‌كی نیشتمانپه‌روه‌ر و وڵاتپارێزیان په‌روه‌رده كرد. ده‌ستی یه‌ك به یه‌كی ئه‌و دایكه میهره‌بان و دڵسۆزانه ماچ ده‌كه‌م.
ئه‌نفالكردنی بارزانی‌یان وه‌ك هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ی ده‌رهه‌ق به گه‌لی كوردستان كران، نه‌ك هه‌ر هێز و تینی گه‌له‌كه‌مانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سته‌م و دیكتاتۆری خاو نه‌كرده‌وه، به‌ڵكو گیانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و ئیراده‌ی سه‌ركه‌وتن و ئازادی، لای ته‌واوی گه‌لی كوردستان به‌گوڕتر كرده‌وه و به بڕوایه‌كی پته‌وتره‌وه به‌رده‌وامی به تێكۆشان دا.
له‌م یاده‌دا سڵاو و دروود بۆ قوربانییانی ئه‌نفال و ته‌واوی شه‌هیدانی كوردستان ده‌نێرین و سه‌ری ڕێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌م گیانی پاكیاندا داده‌نوێنین. سڵاو و سوپاس و پێ‌زانین بۆ هه‌موو ئه‌و جوامێرانه‌ی له هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری، له هه‌ریر و باتاس و سۆران و له هه‌ر كوێ بوون، یارمه‌تیی خێزان و كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوانی بارزانی‌یان دا و په‌نایان دان.
هه‌ر له‌م یاده و له كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان به دۆخێكی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت، جه‌خت له یه‌كڕیزی و ته‌بایی و پێكهوهییی هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته‌كانی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه كه تاكه ڕێگه‌ی سه‌فرازی و سه‌ركه‌وتنمانه.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان