شەهلا رەشید- سۆران
لەسنووری ئیدارەی سۆران دەیان تووشبووی نەخۆشی ئۆتیزم هەن، كە پێویستیان بە سەنتەرێكی تایبەتە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
لای خۆیەوە نێچیروان عەبدولواحید، بەرپرسی كۆمەڵەی سۆران بۆ چاودێری پەككەوتووان، بە زاری كرمانجی راگەیاند” لە كۆمەڵەی سۆران بەبێ جیاوازی ساڵانێكی زۆرە خزمەت بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دەكەین، هەروەها بە كردنەوەی كۆمەڵگەی دایك كە پڕۆژەكە لەلایەن دەزگای خێرخوازی بارزانی جێبەجێ دەكرێت، تایبەت دەبێت بە خاوەن پێداویستییە تایبەتییەكان، یەكێك لە بەشەكانیش تایبهتە به ئەوانەی دووچاری نەخۆشی ئۆتیزم هاتوون.