بەرێوەبەراتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان رایگەیاند لە چەند چاڵاكیدا توانیویانە بڕێكی زۆر لە ماددەی هۆشبەر و حەب دەستبەسەر دابگرن و 5 كەسیش بە تۆمەتی بازرگانی كردن بەم ماددانە دەستگیر بكەن .
ئەمڕۆ یەكشەممە 30- 7-2023، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: “تیمەكانمان لەچەند رۆژی رابردوودا لە سێ چاڵاكیدا سەركەوتوو بوون لە دەستبەسەرداگرتنی بڕی 25 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری كریستاڵ و حەبی كەپتاگۆن، هاوكات 5 بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر كران، بەم شێوەیەی خوارەوە:
لە چاڵاكی یەكەمدا، دوای هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ، تونرا بڕی 10 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر، لە جۆری كریستاڵ و 1 كیلۆگرام حەبی كەپتاگۆن، دەستیان بەسەردا گیرا، لەگەڵ دەستگركردنی 2 دوو گەوورە بازرگانی ماددە هۆشبەرەكان”.
لە بارەی چاڵاكی دووهەمدا ئاماژە بەوە دراوە ” لە چاڵاكی دووەمدا، دوای كۆ كردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی ورد، توانرا بڕی7 كیلۆگرام، ماددەی هۆشبەر، لە جۆری كریستاڵ دەستی بەسەردا بگیرێت و 2 بازرگانیش دەستگیر كران”.
چاڵاكی سێیەمیشدا بەمجۆرە خراوەتەروو ” توانرا 7 كیلۆگرام، (چای)ی تێكەڵ بە ماددەی هۆشبەری مەریجوانا و حەشیش دەستی بەسەردا گیرا و بازرگانێكیش دەستگیر كرا”.
لە كۆتایی راگەیندراوەكەش ئاماژە بەوەش كراوە” تەواوی تۆمەتباران پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆكراوەتەوە و رووبەڕووی یاسا دەكرێنەوە”.