پشتیوان كەریم- سۆران:
بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی ئیدارەی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ڕۆژانە 72 هەزار لیتر بەنزینی حكومی بەسەر وێستگەكانی ئیدارەی سۆران دابەشدەكرێت، لە هەوڵداین رێژەكە زیاد بكەین.
ئەمیر سەلیم شانەدەری، بەڕێوەبەری نەوت وكانزاكانی ئیدارەی سۆران، روونیشیكردەوە: ئەو بڕە بەنزینەی كە لەلایەن حكوومەتەوە پاڵپشتی دەكرێت بە نرخی 750 دینار دەدرێت بە شۆفێران.
شانەدەری، گوتیشی: بەردەوام لیژنەكان پشكنینی بەنزین دەكەن، ئەگەر هاووڵاتییان گلەییان هەیە دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە موبایلی 07501001041ـەوە بكات.