زاری كرمانجی- سۆران
كرێكار قادر، شارەزا لە بواری چارەسەری سروشتی پزیشكی تەواوكاری، لە رێگەی زاری كرمانجییەوە چەند رێنماییەك ئاراستەی ئەو كەسانە دەكات كە زۆر قاوە دەخۆنەوە.
رینماییەكان بریتین لەمانە:
- بەردەوام شلەمەنی بخۆرەوە بۆ ئەوەی جەستەت بەشێداری بمێنێتەوە.
- وەرزش بكە یان چەند خولەكێك بۆ بەپێ رۆیشتن تەرخان بكە.
- رۆژانە یەك كوپ قاوە خواردنەوە كەمبكەرەوە، تا ئەو رادەیەی رۆژانە دوو كوپ زیاتر نەخۆیتەوە.
- لەناكاو دەستبەرداری مەبە، چونكە زیانی هەیە و باشترە وردە وردە كەمی بكەیتەوە.
- ئەو خۆراكانە بخۆ كە دەوڵەمەندن بە ریشاڵ، وەك سەوزەوات، پاقلەمەنییەكان و چەرەزات.