زاری کرمانجی – تەکنەلۆژیا
نزیکەی ساڵێکە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە سامسۆنگ کار لەسەر ئەڵقەیەکی زیرەکی نوێ دەکات، ئەڵقەیەک کە ڕەنگە ناوی گالاکسی ڕینگ بێ . ئێستا لە ڕاپۆرتە نوێیەکاندا باس لەوە دەکرێت کە کۆمپانیای زەبەلاحی کۆری لە مانگی داهاتووەوە دەست بە بەرهەمهێنانی ئەم ئامێرە دەکرێت.
تا ئێستا زۆر شت لەبارەی ڕەهەند و کارایی ئەڵقەی زیرەکی سامسۆنگەوە نەزانراوە، بەڵام دەوترێت کە پێدەچێت ئەو ئەڵقەیە لە ڕووی چاودێریکردنی وردی تەندروستیەوە لە کاتژمێری گالاکسی باشتر بێت.
بەپێی ڕاپۆرتی بڵاوکراوەی کۆری The Elec , سامسۆنگ پێشتر پرۆسەی پەرەپێدانی ئەم ئامێرەی تەواو کردووە و ئەگەر هەموو شتێک بە باشی بەڕێوە بچێت، پێدەچێت مانگی داهاتوو دەست بە بەرهەمهێنانی بکات.