شەهلا رەشید-سۆران
بەرپرسی بانكی خوێن لە نەخۆشخانەی ئاشتی فێركاری سۆران، زانیاری لەبارەی بەخشینی خوێن دەخاتەڕوو و دەڵێت: بەگشتی خوێنی (-) كەمە و بەڵام هەوڵمانداوە گرفت دروست نەبێت.
ئەنوەر ئیبراهیم، بەرپرسی بانكی خوێن لە نەخۆشخانەی ئاشتی، بە زاری كرمانجی راگەیاند” رۆژانە خوێنمان هەیە بۆ هەر حاڵەتێكی نەخوازراو، بۆ ئەم مەبەستەش خەڵك تا رادەیەكی باش هاوكارن لەگەڵمان بۆ بەخشینی خوێن، هەرچەندە خوێنی (-) بە گشتی كەمە بەڵام هەوڵمانداوە لەوەش گرفتمان نەبێت، هەروەها بۆ هەبوونی چەند بتڵ خوێن لە رۆژانەدا ئەمەیان پەیوەندی بە هاتنی خوێنبەخشەكان هەیە جاری وا هەیە زۆرە و جاری واش هەیە كەمە، بەڵام بەگشتی لەگەڵ خوێنبەخشەكان هەوڵمانداوە گرفت دروست نەبێ”.
گووتیشی” ئەو خوێنەی كە وەری دەگرین پێش ئەوەی بە نەخۆشەكان بدەین پشكنینی بۆ دەكەین بۆ دڵنیابوون لە خوێنەكە، هەروەها ماوەی هەڵگرتنیشی پەیوەندی بەو پێكهاتانە هەیە كە لە نێو خوێنەكەدایە، هەندێ جار بۆ ماوەی یەك مانگ و هەندێكجاریش بۆ 42 رۆژ خوێنەكە لەناو ساردكەرەوە دەهێلێنەوە، بەخشینی خوێنەكە بێ بەدیل نییە تەنها بۆ ئەوانەی نەخۆشی شێرپەنجە، تاڵاسیمیا و گورچیلەیان هەیە بێ بەدیلە.