زاری کرمانجی – سۆران:
دوابەدوای زۆربوونی رووداوەکان، دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ نیگەرانی خۆی دەردەبڕێ سەبارەت بە زیاد بونی حاڵەتەکانی کوشتن و توندوتیژی کە لەچەند شارو شارۆچکەیەکی هەرێمی کوردستان کە لەماوەی کەمتر لەهەفتەیەک تۆمار کراوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ناکرێ ئەو حاڵەتانە بە ئاسایی و سروشتی وەربگیرێن لەکاتێکدا سەرجەم حاڵەتەکانی کوشتن بە چەک ئەنجام دراوە، دەبێ بەجددی پرسیار بکرێ ئەو چەکە چۆن لەدەست هاووڵاتی و لە بەشێکی زۆری ماڵاندا هەیە، ئایا ئەو چەکانە تۆمار کراون یان نا، ئێمە پێمان وایە بەشێکی زۆری ئەو ڕووداوانە دەگەڕێنەوە بۆ ئەوەی کە ئەو کەسانە لەکاتی دروست بونی کێشەکانیان پەنا بۆ دادگاکان نابەن و بەڵکو لەدەرەوەو بەسوڵح کێشەکانێان یەکلادەکەنەوە ئەوەش ڕێگەیەکی دروست و کۆتایی نیە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان، هەروەها ئێمە نیگەرانین لەڕووداوەکانی ئەو چەند ڕۆژە کە ژمارەیەک هاوڵاتی بونە قوربانی و کەشێکی ناجێگیری دروست کرد لەناو هاوڵاتیان هیوادارین تۆمەتباران بەسزای یاسایی خۆیان بگەینرێن و ڕێکاری توندوتۆڵتر بگیرێتە بەر بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی بوونی چەک لەلای هاوڵاتیان و لەماڵان ، وە پێویستە هاوڵاتیانیش زیاتر دان بەخۆیان بگرن و بەزمانی گفتوگۆ چارەسەری کێشەکانیان بکەن دوور لەتوندوتیژی و هەڕەشەکردن هەموان هاوکاربین لە هێنانە کایەی ژینگەیەکی ئارام لەناو خێزان و کۆمەڵگاکەماندا .”
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستان