هشیار شکاک خورشید
هەر کاتێک لاپەرەکانی مێژووی گەلی کورد دەخۆێنیتەوە، ئەو کات بۆت دەردەکەوێت کە ئەم گەلە چەندە ئازار و مەینەتی کێشاوە تاوەکو گەشتووتە ئەم رۆژە، لەم لاپەرانەدا بە زەقی درکی پێ دەکرێت، کە دۆژمنان چەندە درندە و بێ ویژدانانە کەوتنە گیانی ئەم گەلە، بۆ ئەوەی ئازادی و سەربەخۆی لێ زەوت بکەن و بکەنە ژێر دەستەی خۆیان، بۆیە هەرچی کاری بەدەر لە مرۆڤایەتی و ئیسلامەتی هەیە دەرحەق بەم گەلە کردووە، ئامانجیش لەم کارانە قرکردن و نەهێلانی ئەم گەلە بووە، لە کاتێکدا ئەم گەلە جگە لە داواکردنی مافی خۆی نەبووتە جێگای مەترسی و زیان بۆ هیچ نەتەوە و وڵاتێکی غەیرە خۆی، بەڵام زۆر لە ولاتانی دەروبەر ئەم گەلەیان بە مەترسی بۆ سەر خۆیان زانیووە بە تایبەتیش عێراق بۆیە ئێستا بەردەوام عەقلییەتی رژێمی پێشوو بەرامبەر ئەم گەلە پەیرەو دەکات، لە جیاتی ئەوەی رابردووی وڵاتی خۆیان بکەنە سەربوردە بۆ ئێستا و داهاتووی خۆیان، تاوەکو بەو دەردەی رژێمی پێشوویان نەچن، کەچی بە پێچەوانەوە دەیانەوێ هەمان کارەساتی ئەنفال بەسەر ئەم گەلەدا زیندوو بکەنەوە، بەڵام بە ڤێرجن و ئەبدێتی نوێ و پێیان وابووە کە دەتوانن ئەم گەلە لە ژێر ترس و هەرەشە و گۆشار بە چۆکدا بدەن و کۆتاییان پێ بێن، بەڵام نازانن کورد بەم جۆرە کارانە زیاتر هۆشیار و داکۆکیکارتر دەبن لە سەر ماف و پیرۆزیەکانی خۆیان، ئەمرۆ ئەوەی جێگای داخە هەرێمی کوردستان رۆژانە باجی کار و پلانگێری هەندێک لە کەس و لایەنی ناوخۆی خۆفرۆش دەدات، کە بە فیتە و پالپشتی ولاتانی دەورووبەری دوژمن بەردەوام لە پیرۆزیەکانی ئەم گەلە دەدەن و دەیانەوێ ئەم هەرێمە کە بە جەرگ سوتانی هەزاران دایک و باوک و سەدان کارەساتی جەرگ بری وەک ئەنفال دروست بووە بەرەو هەلدێران ببەن و بۆ ئەوەی حەزە گلاوەکانی خۆیان لە لایەنێکی گەورەی کوردستان برێژن، کە لە مێژووی دروست بوونیەوە هەتاوەکو ئەمڕۆ خەبات و تێکۆشانی بەردەوامی کردووە تاوەکۆ جارێکی دیکە رووداوی جەرگ بری وەک ئەنفال و کیمیاباران و ئاوارەیی بەرۆکی ئەم گەلە نەگرێتەوە .