زاری كرمانجی-رواندز:
بەهۆی هەبوونی سەرپێچی ژینگەی لە بڕینی داری دارستانەكان لەسنووری قەزای رواندز، پەراوی لێكۆلینەوە بۆ چەند كەسێك كراوەتەوە و رەوانەی بەردەم دادوەری لێكۆلینەوە كراوە بۆ گرتبەری ڕێككاری یاسایی بەرامبەریان.
دوای ئەوەی تیمەكانمان لە بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی رواندز لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سۆران، ئاگاداركرانەوە لە هەبوونی سەرپێچی ژینگەی لە بڕینی داری دارستانەكان لەگوندی ئاكۆیان ـ بانەشان، دارێكی زۆر براون و پێش گەیشتنی مەفرەزەكانی بەشەكەمان تۆمەتباران لە شوێنی روداو رایان كردبوو، دوای كۆكردنەوەی زانیاری تیمەكانمان توانیان ناوی تۆمەتباران ئاشكرا بكەن”.
دوای ئاشكرای كردنی تۆمەتباران، پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوەو رەوانەی بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە كراوە بۆ گرتبەری ڕێككاری یاسایی بەرامبەریان.
ڕاگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێم