زاری کرمانجی – سۆران :
بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی خۆراکی هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا بەرچاوڕوونیی بە هاووڵاتییان و بریکارەکانی دابەشکردنی خۆراکی مانگانە دەدات و ڕادەگەیەنێت: “بۆ بەرچاوڕوونیی هاووڵاتییان و بریکارەکان، بەشە خۆراکی دوو مانگ بەیەکەوە دابەش کراوە”.
بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی خۆراکی هەولێر ئەوەش دەڵێ : “بۆ بەشە خۆراکی مانگی شەش %٤٠ی زەیت دابەش کراوە، شەکریش ٧٥%دابەش کراوە، لەتکەنۆک-یش لەگەڵ دۆشاوی تەماتە ٧٥%ی دابەش کراوە، برنج-یش ١٠٠% دابەش کراوە.”
ئەوەش دەڵێ:”بۆ سەبەتەی بەشە خۆراکی مانگی ٧، فاسۆلیا و لەتکەنۆک ٧٥% بەسەر چەندین بریکار دابەش کراوە”.
بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی خۆراکی هەولێر هێما بۆ ئەوەش دەکات کە لەم هەفتەیەدا دەست بە دابەشکردنی برنجی سەبەتەی حەوتەم دەکرێت و هەر کاتێکیش زەیت و شەکر و فاسۆلیا بگاتە کۆگاکان، دابەشی دەکەن.