مەهدی محەممەد – زاری کرمانجی :
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات تا ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو 281 لایەن بە مەبەستی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە کۆمیسیۆن تۆمار کراون .
لەم بارەیەوە جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی گووت : “ژمارەی ئەو لایەنانەی تا دوێنێ پێنج شەممە لە کۆمیسیۆن تۆمار کراون گەیشتووەتە 281 لایەن، هەروەها ژمارەی ئەو پارتانەی تۆمار کراون گەیشتووەتە 78 پارت و حزبی سیاسی و ژمارەی هاوپەیمانییەکان گەیشتووەتە 24 هاوپەیمانی، کە لەنێویاندا 15 هاوپەیمانی نوێ و 9 هاوپەیمانی کۆن هەیە.”
لای خۆشییەوە داود سەلمان خەزەیەر، بەڕێوەبەری ڕێکارەکان و ڕاهێنان لە کۆمیسیۆن، پەیوەست بە پرسی هەڵبژاردن و زیادبوونی دەنگدەری نوێی ڕاگەیاند : “95 هەزار دەنگدەری نوێی بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو زیاد بوونە.”