زاری كرمانجی-دیانا
بۆ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و قائیمقامی قەزای ناوەندی سۆران، بەهۆی كەمبوونەوەی ئاستی ئاوی ژێر زەووی و وشكبوونی كانیاو و سەرچاوە ئاوییەكان لەم وەرزەی ئێستادا، كاریگەری زۆری كەمئاوی لەسەر دانیشتووانی گوندی گەروی ئۆمەر ئاغا، لە نزار شێخان لە سنووری ناحیەی دیانا دروست كردووە، ئەو پڕۆژەیەی ئاویش كە لە گوندی شێخان هەیە سوودی بۆمان نابێت و ئاومان پێناگات”.
داواكارین لە بەڕێزتان چارەسەری پێویستمان بۆ بكەن، هەروەك پێشتریش داواكاریمان پێشكەش بە بەڕێوەبەرایەتی ئاو كردووە، ئەگەر بەهانامانەوە نەهێن ناچارین شوێنەكە بەجێ بهێڵین.
جەبار باب یەزدین رەسول
بەنوێنەرایەتی دانیشتووانی ئۆمەر ئاغا لە نزار شێخان