مستەفا دۆلەمەری- زاری كرمانجی :
بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای مێرگەسۆر، لە بارەی دانەوەی قەرز لەلایەن هاوبەشانی كارەبا زانیاری دەخاتە ڕوو
بەیان قادر، بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای مێرگەسۆر، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە، بڕیار دراوە هاوبەشانی كارەبا بەهای خەرجی بۆ ماوەی یەك مانگی چەندیان سەرف كردووە لێیان وەربگیرێیت و ئەوەش یارمەتییەكی ترە لە جیاتی لێخۆشبوونی 15 %، بۆ نموونە ئەگەر هاووڵاتییەك 15 هەزاری سەرف كرد بێت لە ماوەی مانگێكدا ئەو پارەی لێی وەردەگرین و قەرزەكەشی چەندی لە دەست هات دەتوانی مانگانە بداتەوە بە شێوەی قیست”
بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای مێرگەسۆر داواكارە لە هاوبەشانی سەردانی فەرمانگەی كارەبا بكەن بۆ ئەوەی قەرزەكەیان بكەنە قیست و ئەوەش دەڵێ:” هاووڵاتییانی ئاسایی زیاتر پابەند بوونە بە دانەوەی قەرز لە چاو بازرگانان و ئەوانەی كە بڕە پارەیەكی زۆر قەرزدارن.”